سلاو ھاورێێان
ئێمە ھەمومان بەرنامەی تیم ڤیوەرمان بیستوە ئەزانین کێشی زۆرەو وە بە پارەشە ئەبێ ئەکتیڤی بکەیو جار ھەیە دەست ناکەوێ جار ھەیە ھاک ئەکرێێن و ئیتر کێشەی زۆرە بە تایبەتی قەبارەکەی کە بۆ خەتی کوردستان زۆر ئیزعاجە بەتایبەتی تیشکەکان ئەبێ شەو نوخونی بۆ بکەی و تا بەیانی دانیشی بەدیاریەوە بە ھەر حال لێرە رێگایەکی ئاسانتر ھەیە ئەویش بە زیاد کردنی
تەنھا یەک ئێکستەیشن بۆ گۆگل کرۆم کە کێشی تەنھا 23 مێگابایتە!!
جارێ تۆ لێرە ئێکستەیشنەکە زیاد بکەلێرە
ئنجا کە زیادد کرد ھەرکات ویستت بەکاری بێنی ئەوا بچۆ لە گۆگگل کرۆمەوە بۆ settingپاشان برۆ بۆ بەشی extensionsئەوە ئاسانا پێویست بە وێنەو شت ناکا دواترChrome Remote Desktop بدۆزەرەوە لە ژێرەوەی بە بچوکی نوسراوە Visit website کلیکی لێ بکە ئەچیتەوە سایتی ئێکستەیشنکەکە باشە ..یان ئەتوانی
کلیک ھەر لەو لینکە بکەی کە بۆ زیاد کردنی ئێکستەیشنەکە دامناوە فەرقی نیە...
ئێستا کلیک بکە لە launch app و وەک من بکە
پاشان ئەمە دێت
ئەگەر ویستت کەسێک بێتە ناو کۆمپیوتەرەکەتەوەو بۆت چاک بکات ئەوا کلیک بکە
لە shareکۆدێکت دەداتێ بیدە بە کەسی بەرامبەرو تەواو
ئەگەر ویستت بچیتە ناو کۆمپیوتەری کەسێکی ترەوە بۆی چاک بکەی ئەوا کلی بکە
لە access داوای کۆدێکت لێ دەکات ئەو کۆدە لە ھاورێکەت وەرگرە و بچۆ ناوەوە
بەلام ئاگاداربن لە ھەردو حالەتەکەدا تەبعەن دەبێ ھەردوکتان ئێکستەیشنەکەتان زیاد کردبێت
بە ھیوای سود بینین
s:h4kurd
ئەوەى بۆ خۆت پێت خۆشە بۆچى بۆ خەڵک پێت ناخۆشە؟؟؟
دهرهێڵه