پهڕهكان: 1
.............................
چۆنیەتى ڕۆت کردنى Galaxy S4 I9500
سڵاو ئازیزان
با دەست پێبکەین
سەرەتا ناوى خودا بهێنەو صەڵەواتێک لە ڕوحى پاکى سەروەرمان پێغەمبەر محمد (صلى الله علیە وسلم ) بدە .
رۆت ى گالاکسى چى یە ؟
و/ بریتى یە لە تێکشکاندنى بەرگرى موبایل واتە والە موبایلەکەت دەکەیت کە هەموو جۆرە بەرنامەو یارى یەک بخوینێتەوە چونکە زۆربەى هەرە زۆرى بەرنامەو یارى یەکان پێویستی یان بەم ڕۆتە هەیە و تەنانەت بەم رۆتە فۆنتى زۆربەى بەرنامەکانت چاک دەبیت... چەندین تایبەت مەندى تر ...........
هەنگاوى یەکەم
ئەم فایلە داونلۆد بکە فایلى ڕۆتەکەیە لەگەڵ بەرنامەى ئۆدین کە بەکارى دێنین بۆ ڕۆت کردنى موبایلەکە .
Galaxy S4 I9500.rar
دابەزاندن
پاشان ئەمەش بەرنامەى kies كە پێناسەى موبایلەکەتە کە پێویستە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دابمەزرێنى بۆ ئەوەى کۆمپیوتەرەکەت موبایلەکەت بناسیتەوە .
دابەزاندن
http://www.filehippo.com/download_kies/
هەنگاوى دووەم
پاشان بڕۆ بۆ موبایلەکەت بیکوژێنەوە و بیکە بە داونلۆد مۆد
واتە هەروەک لە وێنەکەدا دیارە دوگمەى هوم و پاشان دوگمەى کەم کردنى دەنگ و پاشان دوگمەى هەڵگیرساندن
پاشان دوگمەى دەنگ زیادکردن
کەئاواى لێدێت واتە ئەمە داونلۆد مۆدە
..
دواى ئەمە موبایلەکەت لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەت ببەستەوە بە کێبڵەکەیەوە پاشان بەرنامەى ئۆدین بکەوە و دەبێت ئاواى لێبێت
پاشان دوگمەى PDA کە لە بەرنامەى ئۆدین هەیە دایگرەو ئەو فایلەى کە داونۆدت کردت هەڵبژێرە
مەبەستم ئەمەیە
cofface_I9500_cwm_recovery_en_new
پاشان startهەڵبژێرە و چاوەڕوان بە
کە ئاواى لێهات
هەروەک لە وێنەکەدا دیارە
واتە بەسەرکەوتووى فایلە ڕۆتەکە خرا ناو موبایلەکەت .
هەنگاوى کۆتاى
ئیستا موبایلەکەت بکوژێنەوە و پاشان بیکە بە کلوک ورک مود
واتە دوگمە ى هۆم +دوگمە ى دەنگ زیادکرن+دوگمەى هەڵگیرساندن
پاشان بەهۆى دوگمەکانى دەنگ زیادکرن و کەم کردن بەدواى وشەى root your phone بگەرێ و هەڵیبژێرە واتەى دوگمەى هۆم لەسەر ئەو لێبدە
ئیستا موبایلەکەت رۆت دەبیت و پاشان reboot system now هەڵبژێرە ئیتر تەواو پیرۆزە موبایلەکەت رۆت بوو ئیستا هەموو بەرنامەیەک دەخوێنێتەوە
پ/چۆن دەزانیت رۆتەکەت سەرکەوتوو بوو ؟
و / بەوەوە دەزانیت کاتیک موبایلەکەت پیکردەوە بەرنامەیەک لە ناو موبایلەکەت زیاد دەبێت بەناوى Supper User
................
...............
ئەوەى بۆ خۆت پێت خۆشە بۆچى بۆ خەڵک پێت ناخۆشە؟؟؟
دهرهێڵه
پهڕهكان: 1