ئاگاداری

ئازیزان تاماوەیەکى نادیار بە ئەندامبوون ڕاگیراوە

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/vhosts/barzewa.freeoda.com/include/parser.php on line 824

#1 2013-10-03 23:32:05

bahram
Administrator
نووسه‌ر: بەرزێوە
ڕ.ب.ئـ: 2013-07-06
په‌یامه‌كان: 145
وێبگه‌

زانیارى دەربارەى مەلەفەکانى تۆرنێت و چۆنیەتى داونلۆد کردنیان

VNrDE.png



سەرەتا پێش ئەوەی دەست بە بابەتەکەمان بکەین دەبێ بزانین تۆرێنت چییە و چۆن کار دەکات:-

تۆرێنت پەرگەیەکی بچووکە کە لە چەند کیلۆبایتێک تێپەر ناکات بەڵام زانیاری تەواوی تێدایە لەسەر ئەو فایلەی کە خوازیاری دایبەزێنی. بە واتایەکی تر تۆرێنت گشت زانیاریەکانی وەکو ( ناوی فایل ، قەبارەکەی، لە کوێ دایبەزێنی ..... هتد ) لە خۆ دەگرێ. هەروەک چۆن فایلەکانی دەنگ لە کۆتایی پاشگری mp3 یان wav یان هەرشتێکی کەیان هەیە فایلەکانی تۆرێنتیش لە کۆتایی پاشگری torrent يان هەیە.

سوودەکانی تۆرێنت چیە؟

تۆرێنت زۆر بە سوودە کاتێ ئەو فایلەی تۆ دایدەبەزێنی قەبارەکەی گەورەیە ( وەکو فلیمی HD و Blue-ray ) یانیش کاتێ دەتەوێ فایلێک دەبەزێنی کە لە چەند فایلی تر پێک هاتووە بۆ نموونە تۆ دەتەوێ زنجیرە ئەلقەیەکی بیانی دابەزێنی وەکو Prison Break ئەمە بە شێوەیەی ئاسایی شتێکی ناخۆشە تۆ بێی ٤ سیزنە هەر سیزن و لە چەند ئەڵقەیەک پێک هاتووە تۆ بێی یەکە یەکە هەمووی دابەزێنی بۆیە بە تۆرێنت دەتوانی هەر ٤ سیزن بەیەک جار دەبەزێنی. جگە لەمەش تۆرێنت فایلی یەکجار زۆر لە خۆ دەگری دەتوانم بڵێم زۆر بەی ئەو شتانەی کە دەتەوێت دەتوانی لە تۆرێنت دەستت کەوێ.

تۆرێنت چۆن کار دەکات؟

تۆرێنت بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ ئەو جۆرە فایلانە کراوە کە تازەن بۆ نموونە کاتێ فلیمێک یان ئەلبوومێکی تازە دێتە بازارەوە، خێرایی دابەزاندنی ئەم فایلە لە تۆرێنت بە شێوەیەکی راستەوانە دەگۆرێ لەگەڵ ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەمان فایل دادەبەزێنن واتا چەند خەڵک زیاتر فایلەکە دابەزێنن خێرای دابەزاندن زیاتر دەبێ. ئەمەش بە هۆی ئەوەی کە کاتێ تۆ شتێک دادەبەزێنی لە تۆرێنت لەهەمان کاتدا ئەو شتەی دات بەزاندوە لەگەڵ خەڵکی تر بەشداری پێدەکەی.

چۆن فایلی تۆرێنت دابەزێنم؟

دابەزاندنی تۆرێنت لە راستی دا زۆر ئاسانە. پێویستت بە بەرنامەیەک دەبێ دەتوانی لەم دوو بەرنامەیە یەکێکیان دابەزێنی

uTorrent

Azureus

پاش دەبەزاندی یەکێ لەم دوو بەرنامانە و سێتەپ کردنیان ئێستا دەبێ لینکی ئەو تۆرێنتە بدۆزینەوە کە مەبەستمان دایبەزێنین بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانی سوود لە سایتی

www.torrentz.com وەرگری کە وەکو سایتی google کاردەکات بەڵام لە بواری فایلەکانی تۆڕێنت
http://torrentscan.com

http://isohunt.com/
من لەم وانە فێرکاریەی خۆم بەرنامەی uTorrent بە کار دەهێنم لەگەڵ سایتی http://isohunt.com
هەنگاوەکانی دوایش لەسەر ئەم وێنانەی خوارەوە باس دەکەم



R0VOr.png


yREDS.png


GE5YK.png



ajKHg.png

تێبینی:بۆئەوەی وێنەکان بە جوانی ببینی دەتوانی کلیکی لای راستیان لەسەر بکەی ئینجا open ئەمە لە Opera لە فایەر فۆکس کلیکی لای راست ئینجا view image

بەم جۆرە هاتینە کۆتانی بابەتەکەمان هیوادارم سوودی لێوەرگرن



ئەو زاراوانەی کە پێویستە لە تۆرنێت بزانی
:SEEDER ئەو ئامێرانەی کە %١٠٠ ی فایلەکەیان لەسەرە
:PEER ئەوانەی کە لێی دەگوازنەوە واتە لێێ دانلۆد کەن
TRACKER ئەو سایتەی بەیەکیان دەناسێنێ و پێکیان دەبەستێتەوە
واتە زانیاری دەربارەی seeder کۆ دەکاتەوە بۆ peer دەنێڕێ  لەجۆری فایلو ئە سایتەی کە پێوەی بەستراوە دواتر بەس seeder و peer پێکەوە کار دەکەن

وە باشترین سایتی گەران بە دای تۆرنێت ئەمانەن

http://thepiratebay.org/
http://www.mininova.org/
http://www.demonoid.com/
http://www.isohunt.com/
http://www.torrentz.com/
http://bittorrent.com/
http://sumotorrent.com/
http://torrentbox.com/


............................

سەرچاوە : وەرگیراو

>>>>>>>>>>.........................


ئەوەى بۆ خۆت پێت خۆشە بۆچى بۆ خەڵک پێت ناخۆشە؟؟؟

ده‌رهێڵه‌

ژێرپێی مه‌كۆ

پشت به‌سته‌ به‌ FluxBB، پاڵپشتی به‌ كوردی له‌ مه‌كۆكانی وێبچن

Free Web Hosting